پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری دارایی و ئابووریی عێراق واده‌ی ڕزگاربوونی عێراقی له‌قه‌یرانی دارایی ڕاگه‌یاند.
عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به ڕۆژنامه‌ی “گاردیان”ی به‌ریتانی وتووه، تا نرخی نه‌وت نه‌گاته 70 دۆلار، عێراق له‌قه‌یرانی دارایی ڕزگاری نابێت.
وه‌زیری دارایی عێراق وتیشی، بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی عێراق جگه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌مدا نییه
به‌وته‌ی عه‌لی عه‌لاوی، قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌كه، 10%ی داھاتی خاڵە سنوورییەکانی عێراق کە نزیکەی ھەشت ملیار دۆلارە بۆهه‌ر ساڵێک، دەگاتەوه خەزێنەی دەوڵەت.
عێراق به‌ده‌ست قه‌یرانێكی سه‌ختی داراییه‌وه ده‌ناڵێنێت، حكومه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له بودجه‌كه‌ی و دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌نای بۆ قه‌رزكردن برد.