مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێكرد.

نووسینگەی موقتەدا سەدر لەبارەی ناوەڕۆكی پەیوەندییەكە رایگەیاند: گفتوگۆیان لەبارەی گرنگترین پەرەسەندنە سیاسییەكانی عێراق كردووە، لەگەڵ پێویستیی یەكخستنی ریزی نیشتمانی لە قۆناخی ئێستا بە شێوەیەك كە لە خزمەتی بەرژەوەندیی عێراق و گەلەكەیدا بێت.

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر، دوای ئەوە دێت رۆژی سێشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا كە دانیشتنی یەكەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق كە سەرۆكی پەرلەمان و هەردوو جێگرەكەی تێیدا هەڵبژێردران؛ دەستووریی و یاساییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا