ژمارەی پاڵیوراوان بۆ سەرۆكایەتی سوریا بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەی ئەو كەسانەی خۆیان كاندیدكردووە بۆ پۆستی سەرۆكی سوریا بۆ 14 كاندید بەرزبوویەوە كە لە نێویاندا دوو ژن هەیە.

حەمۆدا سەباغ، سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی سوریا ڕایگەیاند، تا ئێستا 12 پیاو و دووژن خۆیان كاندیدكردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە سوریا، كە لە 26 ی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، جگە لە خۆكاندیدكردنەوەی بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا.

بەپێی دەستووری سوریا ئەو كەسەی داواكاری پێشكەش دەكات بۆ كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار، پێویستە 35 دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە دەست بهێنێت و هیچ ئەندامێك بۆی نیە دەنگی خۆی بدات بە زیاتر لە كاندیدێك.

ئەمەش لە كاتێكدایە بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا دوای كۆچی دوایی حافز ئەسەدی باوكی، سەرۆك كۆماری پێشووی ئەو وڵاتە، لە تەموزی ساڵی 2000 لەلایەن حزبی بەعسی سوریاوە كرا بە سەرۆكی سوریا و تا ئێستا لە پۆستەكەیدا ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا