پێنج تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە28ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیركران.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی لەلایەن چه‌ند هاوڵاتییەكەوە سكاڵای یاسايی تۆماركرا كە ماتۆڕسكیلیان لێدزراوە ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری‌ دادوەر لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە 12 ماتۆڕسكیلیان دزیبوو .

ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتباران (چ، ك،ع)، (خ، م، م)، (ب، م، م)، (ا، ا، ج ) و (ش، ج، م)، بەبڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا