ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموکرات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموکرات کۆبووەوە و نیگەرانی یەکێتی لە شێوازی ئێستای حوکمڕانی گەیاندە ھەردوولا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکانی شاندی یەکێتی  لەگەڵ گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموکرات هاتووە، لەچوارچێوەی سەردانەکانی شاندی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆلای حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان،  پێشنیوەڕۆی  ئیمڕۆ لە شاری  سلێمانی ھەڤاڵان ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و  شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ  و دکتۆر میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و  سالار سەرحەد  ئەندامی  سەرکردایەتی  لە مەکۆی  سەرەکی  بزوتنەوەی  گۆڕان  لەگەڵ مستەفای سەید قادر و ئاسۆ ڕەحیم و شێخ کامیل و بەختیار ئەولی و دلێر عەبدولخالق  ئەندامانی جڤاتی  نیشتمانی کۆیونەوە.

باس لەوەش کراوە، شاندی ھەردوولا جەختیان لەسەر برەودان بەکاری پێکەوەیی لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کردەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ھەر ئەمرۆش شاندەکە لە گوڵەخانە لەلایەن محەمەدی حاجی  مەحمود سەرۆکی  پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە پێشوازیان لێکرا و لە کۆبونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی فاتح مەحمود لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی، محەمەد دۆلاشی، سادق محێدین و رزگار غەفور کارگێرانی مەکتەب سیاسی و شادمان رۆستەم و سەلاح حاجی عەلی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەرێوەچوو، ھاوخەباتی و پێکەوەیی لە مێژینەی ھەردوولا دوو پاتکرایەوە.

شاندی یەکێتی لە ھەردوو کۆبونەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان نیگەرانی یەکێتی لە شێوازی ئێستای حوکمڕانی گەیاندە ھەردوولا و تەئکیدی لەوە کردەوە ھەموو ئەوانەی کە ئێستا ڕوودەدەن دەرئەنجامی ویستێکی تاکڕەوییە کە دەیەوێت ڕۆڵی لایەنەکانی تری کوردستان فەرامۆش بکات، راشیگەیاند، ئێمە ناتوانین بەردەوام بین لەگەڵ بارودۆخێکی وەھادا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا