په‌رله‌مانتارێك نهێنی داواكردنی چوار موچه‌ له‌به‌غدا ئاشكراده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان باش دەزانێت، كە حكومەتی عێراق ڕەنگە بتوانێت 320 ملیاری تر تا كۆتایی ساڵ بنێرێت”.

هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:” ئەو بەیاننامەیه‌ی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە داوای چوار موچە دەكات، بە بێ ئەوەی بزانن ئایا ئەوان پابەند دەبن یاخود نا، یان بەشێك لە نەوت و داهات ڕادەست دەكەن یان نا، ئایا پابەندی یاسایی پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی دەبن یاخود نابن، ئەمە ئەوەی لێدەخوێنرێتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك خەمخۆری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نییە”.

هۆشیار عه‌بدوڵڵا وتیشی:”حكومەتی هەرێمی كوردستان باش دەزانێت، كە حكومەتی عێراق ڕەنگە بتوانێت 320 ملیاری تر تا كۆتایی ساڵی 2020 بنێرێت، ئەوان مەبەستیانە تەنها یەكجار بێت بۆ ئەوەی یەك موچەی تر دابەشبكەن”.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هه‌رێم ئەگەر مەبەستیان بوایە موچەی مانگی 10 و 11و 12 وه‌ربگرن، ده‌چونه‌ به‌غدا و لەگەڵ سۆمۆ ڕێكدەكەوتن، ئه‌وكاته‌ هه‌رێم لە 320 ملیار دینار زیاتری بۆ ده‌چوو، كه‌ دەیانتوانی لە بری موچەیەك سێ موچە دابەشبكەن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێیوایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم دۆخێكی دروستكردووه‌، كە هەركاتێك موچەیەكیان دابەشكرد ئیتر بۆ موچه‌ی دواتر هه‌مووان چاوەڕوانی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بن، “شكستەكەشیان بە ڕادەیەكە بە داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، بە داهاتی نا نەوتیەكان و بە هاوكاری هاوپەیمانانیش و بەو پارەیەی لە بەغدادەوە دێت، هێشتا ناتوانن موچە بدەن یاخود موچەی تەواو نادەن” ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی هۆشیار عه‌بدوڵڵا.

داواكاری ناردنی چوار موچه‌ له‌به‌غدا له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدرا كه‌ به‌نوسراوی فه‌رمی ئه‌و داواكارییه‌ له‌به‌غدا بكرێت، به‌وته‌ی هۆشیار عه‌بدوڵڵا، “حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت بە خەڵك بڵێت، ئەوە ئێمە داوای 4 موچەمان كرد یەكێكیان نارد بۆیە چاوەڕوانی موچە مەبن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا