هەوڵێکی بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر لەهەولێر بۆ بەریتانیا پوچەڵدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەرایەتی ڕوبەڕوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لەهەولێر ڕایگەیاند، هەوڵێکی بەقاچاخبردنی بڕێک مادەی هۆشبەر لەهەرێمەوە بەرەو بەریتانیا پوچەڵکراوەتەوە.

لەبەیاننامەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، دەستبەسەر دوو کەسدا گیراوە کە بڕی 700 گرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە و لەناو ئامێری خەیاتیدا شاردوویانەتەوە و ویستوویانە لەڕێی کۆمپانیاکانی گواستنەوە ڕەوانەی بەریتانیای بکەن.

لەئێستاشدا ئەو دوو تۆمەتبارە بەپێی ماددەی 25ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا