كۆمسیۆن دووەم دەنگدانی ئەزموونی ئەنجام دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە رۆژی دووشەممە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دووەم دەنگدانی ئەزموونی لە 928 ناوەندی دەنگدانی گشتی و تایبەت ئەنجامبدات، كە سێیان لە هەرێمی كوردستان دەبێت.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی رۆژنامەوانیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، 25ی ئەیلوول، دووەم دەنگدانی ئەزموونی ئەنجام دەدرێت كە لە 906 ناوەندی دەنگدانی گشتی و 22 ناوەندی دەنگدانی تایبەت دەكرێت، وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان.

2 ی ئەیلوول، یەكەم دەنگدانی ئەزموونی لە 906 بنكەی دەنگدانی 15 پارێزگاكەی عێراق و سێ ناوەندی دەنگدانی هەرێمی كوردستانی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرا.

عیماد جەمیل وتی، دووەم دەنگدانی ئەزموونی لە سێ ناوەندی تایبەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت، لە هەر سێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆك.

ئەو ئەزموونكردنە بریتییە لە تاقیكردنەوەی دەنگدانی ئەلیكترۆنی و تۆماركردن و گواستنەوەی ئەنجامی سندووقەكانی دەنگدان بۆ بنكەی سەرەكیی كۆمیسیۆن لە بەغدا.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە 18ی كانوونی یەكەم لە 15 پارێزگای عێراق دەكرێت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش لە 25ـی شوباتی 2024 دەكرێت، كە لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا