عادل عەبدولمەهدی: نەخۆشی ئابوری عێراق هۆكاری بەرزبوونەوەی دۆلارە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق وتارێکی لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند” بەرزبونەوەى دۆلار دیاردەیەكی جیهانییە, دۆلار لەساڵی (2022) دا, بەشێوەیەكی بەرچاو بەرامبەر بە دراوەكانی تر بەرزبوەوە, نزمترین ئاستی كەمتر لە (10%) بوو لەكەنەداو ئوسترالیا و مالیزیا, (10%-20% ) بوو لەناوچەی یۆرۆو كۆریای باشورو بەریتانیاو ژاپۆن, نزیكەی (30%) بوو لەتوركیا, (40%) بوو لەمیسر, هەمووانی گرتەوە بێجیاوازی”.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بەرزبونەوەی نرخی سود دەبێتە هۆی ڕاكێشانی دۆلاری زیاترو, زیادبونی تێچووی قەرزەكان, تەنها لەئەمریكا نا بەڵكو لەتەواوی جیهان, بەوەش هەڵپەیەكی زۆر بەرەو دۆلار و گلدانەوە لەشوێنە ئارامەكان لەلایەن خاوەنەكانیانەوە دروستدەكات و, كارلێكە ناوخۆیی و دەرەكییەكان دەكەونە جوڵە, لاوەكی و بنەڕەتی, سیاسی و ئابوری و هەڵبەزو دابەزو دەرەونی و دور مەودا, بۆ داواكردنی دۆلار, ئەوەش بەڕێژەی جیاواز وڵاتان بەخۆیەوە دەبینێت, لەنێویاندا عێراق.
عادل عەبدولمەهدی باسی لەوەشکردوە، ئەم سیاسەتە ڕەنگدانەوەی قەیرانی سیستمی جیهانیشە, كە هەموومان باجەكەی دەدەین, ئەوە سیاسەتێكە لەلایەك لەهەوڵدایە بۆ سوككردنی فشاری بەرزبونەوەی نرخ لەسەر خێزانە ئەمریكییەكان بۆ ئامانجی ئابوری و هەڵبژاردن, لەبەرامبەریشدا ناچارە نەختینەی زیاتر دابین بكات كە ئابوری ئەمریكا پێویستی پێیەتی, بۆیە ناچار دەبێت بە چاپكردنی دۆلاری زیاتر بەبێ‌ بوونی ڕاستییەكی ئابوری هاوتای كە پاڵپشتی بكات, كە دەبێتە قەرزاربوون كە ئەمڕۆ بڕكەی گەیشتوەتە(31.5) ترلیۆن دۆلار.

پەیوەست بە عێراقیش سەرۆک وەزیرانى پێشووتری عێراق دەڵێت، دیاردەیەكی ناوخۆییە, داهاتی بنەڕەتی عێراق پشتی بەنەوت بەستووە, كە وابەستەی دۆلارە, بەهۆی تاك سەرچاوەیی ئابورییەكەی, عێراق لەبنەڕەتدا پشت بەهاوردەكردنی كاڵاو شمەك دەبەستێت كە لەساڵی (2021)دا بڕكەی گەیشتووەتە (79.4) ملیار دۆلار, كە بەگوێرەی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی(24.2%)كۆی بەرهەمی دەكات.

ناوبراو باسی لەوە کردوە کە ئەوە بەبێ‌ باسكردنی مامەڵەو حەواڵە نایاساییەكان, بۆ نمونە عێراقییەكان لە پلەی سێیەمدا هاتوون لەگڕینی خانوبەرە لەتوركیا كە (6241) موڵكیان لەساڵی (2022)دا كڕیوە, بەحسابكردنێكی خێرای نزیكەی یەك ملیار دۆلار دەكات, كە زۆرینەی بەڕێگای پێچاوپێچ حەواڵە كراون, لەسەر ئەوە پێوانە بكە.
هەر لە وتارەکەیدا عادل عەبدولمەهدی روونیکردوەتەوە کە هەندێك دەڵێن هۆكاری سەرەكی ئەوەی ڕودەدات بۆ ڕاگرتنی سپیكردنەوەی پارەو بەقاچاغبردن و سزاكانی سەر ئێرانە, پێمانوایە ئەوە هۆكارێكی لاوەكییە لەئاست ئەو دوو هۆكارە, جیهانیی وەك بنەڕتی, ناوخۆیی, بەوپێیەی ئابورییەكی كرێخۆرین و پشت بە پترۆدۆلارو هاوردەكردن دەبەستین.
ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو، ئەم قەیرانەی ئێستا پاڵنەرە ناوخۆییەكانی پەیوەستە بەبڕیاڕی كەمكردنەوەی ناسەركەوتوی بەهای دینار لە ساڵی (2020) , بە پاساوی پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی (2021)ی پێشنیازكراو, كاتێك نرخی نەوت نزیكەی (50)دۆلار بوو, بڕیارەكە دراو جێبەجێكرا بە كاریگەری دەرەكی.
سەبارەت بە دابەزاندنى نرخى دۆلاریش عادل عەبدولمەهدی نوسیویەتى، بژاردەی نزمكردنەوەی بەهای دراو لە حكومەتی دكتۆر عەبادی و حكومەتی ئێمەدا تاوتوێكرا, ڕەتكرایەوە بەهۆی ناواقیعبونی و لێكەوتەكانی, سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت لەو ڕۆژدا بۆ خوار (30) دۆلار داڕمابوو, گەیشتە نزیكەی (17)دۆلار, یەدەگی بانكی ناوەندی بۆ نزیكەی (40) ملیار دۆلار دابەزی, سزاكانی سەر ئێرانیش لەو پەڕی توندبونەوەدا بوو, وێڕای باقی فشارە نەرێنییەكانی تر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا