یەكێتی ئەوروپا: پرۆسەی كوتان دژی كۆرۆنا خێراتربكرێت

پۆڵەتیك پرێس

مەترسی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر تا سەری ئەورووپادا هەیە، دەزگای خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا لە یەكێتیی ئەورووپاش داوا لە وڵاتان دەكات، ژمارەی پشكنین زیادبكەن، شیكاری و هەڵسەنگاندن بكەن بۆ تووشبوان، بۆئەوەی بتوانرێت شوێنپێی ڤایرۆسەكە هەڵبگرن تا بتوانن بڵابوونەوەی بەرتەسك بكەنەوە.

دەزگاكە هانی وڵاتان دەدات پرۆسەی كوتان دژی كۆرۆنا خێراتر بكەن، تا بەساڵاچووان و ئەوانەی كە لە شوێنەكانی جێی مەترسییدان، بەرگری دژی ڤایرۆسەكە پەیدا بكەن.

پۆیتر كرامارز بەپرسی ئامادەكارییەكانی قەیران لە دەزگاكە، دەڵێت توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەم جۆرە نوێیە كە سەرەتا لە بەریتانیا دەركەوت، ٥٠٪ خێراتر بڵاودەبێتەوە.

لە كاتی ئێستادا چەند ڤاكسینێك لەسەر ئاستی جیهان پەسەند كراون و بەشێك لە وڵاتان بڕیاریانداوە بەكاری بهێنن كە دیارترینیان ڤاكسینەكەی فایزەر – باینتیك و مۆدێرنا و ڤاكسینەكەی ئەسترازینیكایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا