یه‌كێك له‌و خۆبه‌خشانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنای له‌سه‌ر تاقیكرایه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌رازیل ڕایده‌گه‌یه‌نن، یه‌كێك له‌و خۆبه‌خشانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنای له‌سه‌ر تاقیكرایه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

زانكۆی فیدراڵی له‌ساوپاولۆی به‌رازیل ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌و خۆبه‌خشانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنای كۆمپانیای “ئه‌سترازینیكا”ی له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ده‌سته‌ی ته‌ندروستی به‌رازیل هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، به‌مزووانه‌ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و خۆبه‌خشه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌سته‌كه‌ جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی، تاقیكردنه‌وه‌كانی ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌سترازینیكا به‌رده‌وام ده‌بێت.

كۆمپانیای ئه‌سترازینیكا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی ئۆكسفۆرد، سه‌رقاڵی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنان كه‌ ڤاكسینه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه‌ به‌ ئه‌رێنی وه‌سفكراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ هێشتا به‌فه‌رمی هیچ ڤاكسینێك له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک