كۆرۆنا بازاڕی سوتەمەنی فڕۆكەی دابەزاند

پۆڵەتیك پرێس:

بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا و كەمبونەوەی سەفەر بە فڕۆكە و گەشتە ئاسمانییەكان، بەهای سوتەمەنی فڕۆكە زۆر دابەزیوە.

ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردەوە، بەهای سوتەمەنی فڕۆكە زۆر داشكاوە بەهۆی كەمبوونەوەی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان و كەمی سەفەركردن بە فڕۆكە بەهۆی كۆرۆناوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسەكە، پێشبینی دەكرێت تاكو ساڵی 2024 سەفەركردن بە فڕۆكە ئاسایی نەبێتەوە وەك پێش كۆرۆنا بەوهۆیەشەوە قەیرانی سوتەمەنی بۆ ماوەی درێژتر لە ئێستا بەردەوامی دەبێت.

كەرتی گەشتیاری گەورەترین قەیرانی روبەڕو بووەوە بەهۆی كەمی خواست لەسەری بەهۆی كۆرۆناوە و بەهۆیەوە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ژمارەی كارمەندەكانیان زۆر كەمكردەوە و فڕۆكەكانیان لە فڕۆكەخانەكاندا راگرت.

زۆرێك لە كارمەندانی كۆمپانیا گەشتیاری و ئاسمانییەكان كارەكانیان لەدەستدا، كە بە گەورەترین و خراپترین قەیرانی گەشت و گەشتیاری دادەنرێت لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا