تەندروستی هەرێم ئاماری یەك هەفتەی توشبووانی كۆرۆناى بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی یەك هەفتەدا، سێ هەزار و ٩١٨ كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزارو 343 كەسیان لە هەولێر بووە.

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا سێ هەزار و ٩١٨ كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٣٤٣ لە هەولێر، ٨٣٧ لە سلێمانی، ٦٢٥ لە دهۆك و ١١٣ كەس لە هەڵەبجە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا١٠١ كەسی دیكەش بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لەماوەی ئەو هەفتەیەدا ٢٢ هەزار و ٧٣٨ پشكنین لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە.

تا ئێستا ٢٠ هەزار و دوو كەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١١ هەزار و ٢٨ كەسیان چاكبوونەتەوە و ٧١٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا