لە پارێزگای سنە یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن تۆماردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی شاری كامێران لە پارێزگای سنە رایگەیاند، تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جۆری ئۆمیكرۆن تۆماركراوە، ئەوە یەكەمین كەسە لە پارێزگای سنە بە فەرمی تووشبوونی بە ئۆمیكرۆن رادەگەیەنرێت.

مەسعود ئەڵماسی، قائیمقامی شاری كامێران، تووشبوونی كەسێكی خەڵكی ئەو شارە بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بە هۆشداریێكی گرنگ بۆ خەڵك لە قەڵەمدا، كە دەبێت پابەندی رێوشوێنە تەندروستییەكان بن، تاوەكوو دیسان ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا ‌هەڵنەكشێتەوە.

مەسعود ئەڵماسی داوای لە خەڵك كرد هەر سێ قورچكەكەی پێكوتەی كۆرۆنا وەربگرن، بۆ ئەوەی بژێویی ژیانی خەڵك و رەوتی ئاسایی ژیانی خەڵك نەكەوێتە مەترسییەوە.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی ئێران تاوەكوو رۆژی 02-01-2022 ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جۆری ئۆمیكرۆن لە 16 پارێزگا لەو وڵاتەدا تەشەنەی سەندبوو.

لە رۆژهەڵاتی كوردستان تەنیا حاڵەتێك لە ورمێ تۆمار كرابوو، كە بەپێی راپۆرتی كۆنتڕۆڵی كۆرۆنای ورمێ، ئەویش ئیماراتییەك بوو، كە سەردانی ئەو شاری كردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا