پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە72 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 68 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، 23 ی ئەم مانگە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی بە 67 دۆلار و 66 سەنت بوو.
لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەكان بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەكە و بەرهەمهێنانی ڤاكسین، نرخی نەوتی بەرزكردەوە.
هەرچەندە بەهۆی رێككەوتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت، جارێكی دیكە نرخی نەوت روی لە دابەزین كردەوە.