وەزیری نەوت زانیاری نوێ لە بارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق زانیاری نوێ لە بارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، پلانیان هەیە داهاتی وەزارەتەكەی لە 2024 دا زیاتر بكات .

حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق، لەكاتی سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتی نەوت لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كار دەكەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی دەروازەی باكوور.

وتیشی، لە 2023دا وەزارەتەكەی داهاتی دارایی زیاد كردووە، هیوادارین ئەم ساڵ زیاتری بكەین و پلانی پێنج ساڵانە جێبەجێ بكەین بۆئەوەی رۆژانە بە تێكڕا شەش ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا