ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ئامارێکی ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ئەمەریكا ھەفتەی رابردوودا، 142 ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە عێراقەوە ھاوردەکردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە لە دوو هەفتەی رابردوودا بڕی نەوتی هەناردەكراوی عێراق بۆ ئەمەریكا 151 ھەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.

ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا بڵاویكردەوە، ھەفتەی رابردوودا ئەمریکا رۆژانە، پێنج ملیۆن و 239ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە نۆ وڵاتەوە بۆ ئەمەریكاھاوردە کردووە.

بەپێی ئامارەكەی ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکان ھەفتەی رابردوودا ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، کەمیکردووە و گەیشتووەتە، 142 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

بەگوێرەی ئامارەكەن دوو ھەفتە لەمەوپێش، ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، 151 ھەزار بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا