پەرلەمان نرخی بەرمیلێك نەوت بە 75 دۆلار دیاریدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی عێراق نرخی بەرمیلێك نەوتی لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2022ی بە 75 دۆلار دیاریكرد.

مەشعان جبوری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی نەوت لە بازاڕەكانی وزەی جیهانیدا، دیاریكردنی 75 دۆلار وەك نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا نرخێكی گونجاوە.

وتیشی: هەر قسەكردنێك دەربارەی كەمكردنەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دینار، بیرۆكەیەكی ئابوریانە نییەو وەزیری دارایی و بانكی ناوەندییش بەمەترسی دەزانن بۆ سەر ئابوری عێراق لە داهاتوودا.

باسی لەوەشكرد: دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە لەڕێگەی یاسای ئاسایشی خۆراكەوە چارەسەر دەكرێت، كە لە ئێستادا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت لەناو لیژنەی دارایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا