پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەھەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەی بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ئێوارەی سبەی یەکشەممە 10ی ئاداری 2024 لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە و لە چەند شوێنێکی جیاوازی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن.
هەروەها رایگەیاندووە، لە سەر بنەماوبەڵگە شەرعییەکان بڕیار لەسەر دیاری کردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدرێت .