پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی دەڵێت، كابینەی 9ی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرەڕای ئەو هەموو كێشە بەردەوامانەی لە هەرێمی كوردستان هەیە نەشیتوانیوە هەتا ئێستا لەسەر مەلەفی نەوت لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بگاتە هیچ رێگە چارەیەك.
رابیحە حەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: لە رابردوودا لە كاتی گفتوگۆكردن لەسەر یاسای بودجەی ساڵی 2021 تیمی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەیان سەردانیان كرد بۆ بەغدا بۆ دانیشتن و گفتوگۆكردن و گەیشتنە رێككەوتنێك بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت، بەڵام بەداخەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەكو پێویست پابەندی ئەو رێككەوتنە نەبووە.
رابیحە حەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتیی وتی: ئەو هەنگاوانەی تائێستا بڕیاری دادگای فیدراڵییە لەسەر مەلەفی نەوت لەنێوان هەرێم و عێراق ئەوەش خاڵێكی ترە بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی كێشەكان، ئەگەر ئەو كێشانە بەشێكی لەئەستۆی حكومەتی فیدراڵ بێت بەشە گەورەكەی لەئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بۆ بەردێك بردووە كە توانای هاویشتنی نییە، لەلایەكی ترەوە باس لە سەربەخۆیی ئابوری دەكات، بەڵام هەتا ئێستا ناتوانێت بە داهاتی نەوتی نانەوتی مووچە دابینبكات، ئەمە جگە لەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان توشی شەلەل بوون.
وتیشی: ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا باشتر نەوت دەفرۆشێت و داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان بەشی مووچەی فەرمانبەران دەكات خێرە دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا؟ ئەگەر بەشیشی ناكات بۆ مەلەفی ئابوری سەربەخۆ دەگرێتەدەست؟ باشتر وایە سەرۆكی حكومەت واز لەعینادی بۆ فرۆشتنی نەوتی سەربەخۆ بهێنێت و لەگەڵ حكومەتی عێراق رێكبكەوێت بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان شایستە داراییەكانی وەربگرێت و نەوتیش بۆ نەوەكانی داهاتوو بمێنێتەوە.