هەفتەی داهاتوو بڕیار لەدەستپێكردنەوەی خوێندنی زانكۆكان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس – نازە سەعید 

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا كۆدەبنەوەو بڕیار لە چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی خوێندنی زانكۆو پەیمانگاكان دەدرێت.

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خۆیندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هێشتا بڕیاری كاتی دەستپێكردنەوەی خوێندن لە زانكۆو پەیمانگاكان نەدراوە، بەڵام سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لەكاتی دەوام و چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت.

لەكۆتایی مانگی شوباتی ئەمسڵدا هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، سەرجەم قۆتابخانەو زانكۆو پەیمانگاكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان داخران و بەشێك لەپرۆگرامەكان بە ئۆنلاین وترانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا