پۆڵه‌تیك پرێس:
جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریانداوه به‌مزوانه‌ی به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی بۆ توشبووانی كۆرۆنا ته‌رخان بكه‌ن.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا یه‌كێكه له‌و پلانانه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی كه به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا،ده‌یانه‌وێت به‌مزوانه زیادی بكه‌ن.
وتیشی، “له‌رێگه‌ی زیادكردنی ئه‌و به‌شه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌توانین كۆنترۆڵی زۆربونی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌كۆرۆنا بكه‌ین، ئه‌وا ده‌توانرێت تا راده‌یه‌كی باش كه‌مبكرێته‌وه، چونكه له‌ئێستادا به‌ره‌و وه‌رزی زستان ده‌ڕۆین، كۆرۆنا له‌و رێژه‌ی توشبوونه‌ی ئێستا هه‌یه چاوه‌ڕوانده‌كرێت زۆر زیاتربێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ش كه تایبه‌تكراوه به توشبووانی كۆرۆنا به‌هۆی زۆری رێژه‌ی توشبوونه‌وه، ناتوانرێت وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به نه‌خۆشانی كۆرۆنا بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی زیادكردنی ئه‌و به‌شه‌وه تا ڕاده‌یه‌كی باش خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ توشبووان دابینبكه‌ن.
به‌وته‌ی جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له ئێستادا به ڕێژه‌ی 95% نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی پڕن له توشبووانی كۆرۆنا و توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشی نوێ زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا زیاتر له 83 هه‌زار كه‌س له هه‌رێم تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 637 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 52 هه‌زار تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.