پۆڵه‌تیك پرێس:
عومه‌ر ساڵح ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی داوا ده‌كات، لەسەرجەم قوتابخانەو خوێندنگاكان دەوام ی فه‌رمی ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئەمڕۆ سێ شەممە 27ی 10 2020 لە دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبونەوەیەكی تایبەت ئەنجامدرا، له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه عومه‌ر ساڵح ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری پۆڵه‌تیك ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، “داوادەكەین لەسەرجەم قوتابخانەو خوێندنگاكان دەوام بكرێتەوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سەرجەم پێداویستیە تەندروستیەكان ئامادەبكرێت و له‌مڕۆوه ئه‌و مامۆستایانه‌ی بایكۆتیان كردووە، دەرگای خوێندنگاكان بكەنەوە.
ئه‌و داواكارییه‌ی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌كاتێكدایه، دواكه‌وتن و لێبڕین له‌موچه‌ی مامۆستایان به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵیشیدا مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی زایرۆسی كۆرۆنا.
سەبارەت بە زیادبوونی رێژەی تووشبوونی مامۆستا و خوێندكاران به كۆرۆنا مامۆستا عومه‌ر وتی:” داتا لای ئێمە نیە ئەگەر ئەو رێژەیە زیاد بكات رەنگە خوێندنی ئەلیكترۆنیش نەمێنێت”.
وتیشی، “ئێمە بۆ ئەوه‌ی پرۆسەكە پەی نەكەوێت پەنا دەبەینە بەر خوێندنی ئۆنلاین، هاوكات تا ئێستا بریار نەدراوە لەسەر كردنەوەی باخچەكان”.
ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانیش رایدەگەیەنێت، “یەكێتی مامۆستایان ڕێكخراوێكی حزبییە وە ناچینە ژێر باری بڕیارەكانیان و بایكۆت بەردەوامە”.
دڵشاد میرانی، ئەندامی ئەنجومەنی یه‌كێتی مامۆستایان لقی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند:”هەمیشە یەكێتی مامۆستایانمان بە بەشێك لەو سیاسەتە شكستخواردووە زانیوە، جگە لەوەی زۆر دەمێكە یەكێتی مامۆستایان ئەم یارییە لەگەڵ مامۆستایان دەكات، ئه‌وان پێیانوایه خۆیان بە دڵسۆزی مامۆستایان دەزانن و هاوخەمی خۆیان دەردەبڕن، بەڵام لە بنچینەدا وانیە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایان وتیشی:”بەهیچ جۆرێك ئێمە ناچینە ژێر باری قسەكانی یەكێتی مامۆستایان و پەروەردەش، چونكە یەكێتی مامۆستایان رێكخراوێكی حزبین نەك پاڵپشتی مامۆستایان بن”.