ئازاد محەمەد: داواكراوە مووچەی خانەنشینی پێشبخرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: حكومەت لە دابینكردنی مووچەی خانەنشینی كەمتەرخەم بووە بە تایبەت كە تا ئێستا سندوقی خانەنشینی هیچ بڕە پارەیەكی تێدا نییە، ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لە میكانزمە نوێكان بۆ چارەسەری گرفتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، هێنانە پێشەوەی ئەو توێژەیە لە ڕیزبەندی لیستی دابەشكردنی مووچە.

ئازاد محمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ڕاسپاردەیان بۆ حكومەت و وەزارەتی دارایی و بانكی هەرێم كردووە، كە مووچەی خانەنشینی بخرێتە ڕیزبەندی پێشەوەی لیستی دابەشكردنی مووچە.

وتیشی، مووچەی خانەنشینی لە داهاتی ناوخۆ دەدرێت نەك داهاتی نەوت ئەوەش گرفتی دروستكردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، حكومەت لە دابینكردنی مووچەی خانەنشینی كەمتەرخەم بووە بە تایبەت كە تا ئێستا سندوقی خانەنشینی هیچ بڕە پارەیەكی تێدا نییە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک