لە سلێمانی چەند وەرگێڕێكی كورد خەڵاتكران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی پێنج شەممە 30ی ئەیلولی 2021 بەئامادەبوونی ژمارەیەك وەرگێڕی بیانی و ناوخۆیی و بەبەشداری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی -بەشی پایتەختی ڕۆشنبیری ، ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبی یونسكۆ، بەدروشمی وەرگێڕان ژوانی هۆشمەندیی نێوان نەتەوەكانە، مەراسیمێك بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی وەرگێڕانەوە بەڕێوەچوو تیایدا خەڵاتی رێزڵینان بەخشرا بە چەند وەرگێڕێكی كورد.

لە مەراسیمەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سێ وەرگێڕی ناوداری كورد ئەوانیش بریتی بوون لە (مەریوان هەڵەبجەیی، جەلیل كاكە وەیس، بەیان سەلمان )

شاری سلێمانی وەكو پایتەختی ڕۆشنبیری ، تاكە شارە لەئاستی دونیا ئەندام بێت لە ڕێكخراوی ئەدەبی یونسكۆی جیهانی ، بێ ئەوەی ئەم شارە لەچوارچێوەی وڵاتێكی سەربەخۆدابێت ، ئەمەش بۆ چالاكیە كاریگەرو زۆرەكانی ئەم شارە دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا