كێشەی دامەزراوە فدراڵیەكان لە هەرێم تاوتوێدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی بەدواداچوونی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ كێشە و گیروگرفتی دامەزراوە فیدراڵییەكان لە پارێزگای سلێمانی، بەدواداچوون بۆ كێشەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی سلێمانی كرا.

ئارام كەمال، بەڕێوەبەری پرۆژە لە رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەشێك لە كێشەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی سلێمانی كێشەی كارگێڕییە بەشێكیان كێشەی داراییە و بەشێك لە كێشەكان پلە بەرزنەكردنەوەی ئەفسەرانە كە ماوەیەكی زۆرە وەستاوە.

بەڕێوەبەری پرۆژە لە رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان وتی: یەكێك لەو كێشانەی جێگای سەرەنج بوو كێشەی مۆڵەتی دایكایەتییە فەرمانبەرێك كاتێك مۆڵەتی دایكایەتی بۆدێتەوە كە منداڵەكەی بووەتە ساڵ و نیوێك.

باسی لەوەشكرد، كێشەكان زۆر قورسن نین بەڵام پێویستییان بەوە هەیە لایەنێك فشار بخاتە سەر حكومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بۆیە دوو لە نوێنەرانی شاری سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق بڕیاریاندا دوای گەڕانەوەیان بۆ بەغدا سەردانی وەزیری ناوخۆی عێراق بكەن و چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكان بدۆزنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە زیاتر كار لەسەر دامەزراوە فیدراڵییەكان دەكەن چونكە دامەزراوەكانی هەرێم پەیوەستن بە هەولێرەوە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ ئەو كێشە و گرفتانە دەكەن كە تایبەتن بە دامەزراوەكانی هەرێم، بەڵام فەرمانگە فیدراڵییەكان راستەوخۆ پەیوەندییان بە بەغداوە هەیە بۆیە چارەسەركردنی ئەم كێشە و گرفتانە دەبێت لە بەغداوەبێت، بەو هۆیەوە لە رێی نوێنەرانی شاری سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق كێشە و گرفتی دامەزراوە فیدراڵییەكان دەخەینەڕوو بۆئەوەی لە بەغدا كاربكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا