لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی رایگەیاند بەهۆی بەفربارینێكی زۆرەوە رێگای دەباشان داخرا و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە ئێستادا سەرقاڵی رزگاركردنی ئەو كەسانەن گیریان خواردووە.

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بڕیاریدا بە داخستنی ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو كوردسات و مەلا داودە، وە تونێلی ئەزمەڕ بەهۆی بەفربارینێكی زۆر وە دروستبوونی ئاستەنگ لە جموجۆڵی ئوتومبیل لەو سنوورانە.

بە پێی راگەیەندراوی لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی لە ئێستادا سەرقاڵی رزگاركردنی ئەو هاوڵاتییانەن كە لەو ناوچانە گیریان خواردووە، لە هەمان كاتدا تیمەكانی شارەوانی سلێمانی و ڕێگاوبان و هاتووچۆی سلێمانی بە هەماهەنگی سەرقاڵی كردنەوەی ڕێگاكان و ڕێكخستنی ڕەوشی هاتووچۆن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەبەر دروست نەبوونی دۆخی ناهەموار و مەترسیدار لەو سنوورانە داوا لە شۆفێران دەكات ڕوو نەكەنە شوێنە ناوبراوەكان، وە لەكاتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بكەن بە ژمارە (100) سەنتەری ڕێكخستنی پەیوەندییەكان JCC ، 188 كۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی، 115 بەرگری شارستانی سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا