گەشتوگوزاری هەرێم: ئەگەر جوڵەی گەشتیاری ئاسایی نەكرێتەوە كەرتی گەشتیاری دەڕوخێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، ئەگەر جوڵەی گەشتیاری ئاسایی نەكرێتەوە، ئەوا داڕمانی كەرتی گەشتیاری دەبینرێت.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی، بەهۆی كۆرۆناوە كەرتی گەشتیاری بە گشتی زیانی زۆری بەركەوتووە، خاوەن میوانخانە و كۆمپانیاكان زۆرترین زیانیان بەركەوتووە، چونكە هیچ رێگاو دەروازەیەك نییە گەشتیار لێیەوە بێتە ناو هەرێمی كوردستانەوە.

دەشڵێت، “لە شەش مانگی رابردودا زیانی زۆر بە خاوەن بنكەكانی گەشتیاری كەوتووە، بەشێك لە شوێن و بنكەكان مایەپوچ بوونی خۆیان راگەیاندووە و هەرەسیان هێناوە، رۆژ بە رۆژیش ژمارەی ئەو كەسانەی مایەپوچ دەبن زیاتر دەبن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “چارەسەر لەوەدا نییە رێگری لە بازرگانی و هاتووچۆ و جوڵەی گەشتیاری بكرێ، چارەسەر لەوەدایە رێوشوێنی خۆپارێزی و پابەند بوون زیاتر بكرێت.

لە چەند مانگی رابردودا حكومەتی هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەندین رێكاری گرتبەرو قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند ئەوەش زیانی ئابووری بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا