زیاد جەبار: یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە وادەی خۆیدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی دەڵێت: یەكێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لەوادەی خۆیدا و هەروەها تەئكیدیش دەكەینەوە كە پێویستە پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت لە پەرلەمان.

زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت كە رۆژی 25ی شوباتی 2024 ە.

زیاد جەبار وتی: جیاوازی یەكێتی لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستان و بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوە بووە لەسەرەتای خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانەوە بەردەوام جەختمان لەوە كردوەتەوە لەهەر ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان هەر پێكهاتەیەك هەبێت خۆیان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان بكەن لە پەرلەمانی كوردستان و دەشمانەوێت مەسیحییەكانی سلێمانیش نوێنەری خۆیان هەبێت لە پەرلەمانی كوردستان.

لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی لەبارەی سكاڵاكەنشیان كەلە خولی پێنجەمی پەرلەمان لەبارەی پێنج ماددە لە یاسای هەڵبژاردن كە ئاڕاستەی دادگای فیدراڵییان كردبوو رایگەیاند: بە هیوایەین بڕیاری دادگای فیدراڵی كە لە 27ی ئەم مانگە دەدرێت، بە دڵی هەموو لایەك بێت و لە بەرژەوەندی گشتی بێت، چونكە داواكەی یەكێتی بۆ بەرژەوەندی گشتییە و لەپێناو خزمەتی خەڵكی هەرێمی كوردستانە بەسەرجەم پێكهاتەكانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا