نرخی نەوت روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 32 سەنت بەرێژەی 0.69٪ دابەزینی تۆماركردووەو هەر بەرمیلێكی لە 48.45 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش 38 سەنت بەرێژەی 0.74٪ بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 51.61 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەدرێژایی ئەم هەفتەیە نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد، بەڵام بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكاوە جارێكی تر نرخەكەی رووی لەبەرزبوونەوە كردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا