پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە27ی ئەیلول، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا وتارێکی پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی سەرجەم میوانان و ئەندامانی کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند،” دەبێت بەرگری لە میللەتەکەمان بکەین و ئێمە بە فەلسەفەی سەرۆک مام جەلال سیاسەت دەکەین، هەروەها یەکێتی ئەوەندە بەهێزە لە پێش دوو هەڵبژاردن کۆنگرە دەبەستێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، “قۆناغێکی نوێ لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکەین، پێویستە حزبەکەمان یەکڕیز بێت و یەکێتی دەیەوێت لەگەڵ بەغدا پەیوەندییەکانی بەهێز بکات و ئامانجی خزمەتی میللەتەکەمانە”.
هاوکات، داوای لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکیتی کرد، بەرنامەیەک بۆ خزمەتی گەنجان دابنێت و وتی،” ڕاستە ئێمە نەوت و غازمان هەیە، بەڵام لەم قۆناغەدا خزمەتکردنی گەنجان پێویستە”.
جەختیکردەوە، خزمەتی میللەت دەکەن و ئەمن و ئاسایشیان دەپارێزن، هەروەها یەکڕیزی و ئاشتی لە عێراق و کوردستان دەپارێزن ناهێڵن نەیار و دوژمنەکان زاڵبن و دەڵێت،” تەنها بۆ خوای گەورە سەردائەنەوێنین”.