بڕیارێکی نوێی حکومەتی عێراق بە سودی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، “وەزیری کشتوکاڵ پێی ڕاگەیاندین کە لە ڕۆژی یەک شەممەوە 13ی 3ی 2022 ڕێگریەکان هەڵدەگیرێت و هاوردەکردنەکان دەست پێدەکاتەوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە د. بڕیار ڕەشید بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “چەند هەفتەیەکە لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی”.

وتیشی، “حکومەتی عێراق ھاوردەکردنی بەرھەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی قەدەغە کردبوو بۆ ناوەراست و باشوری عێراق کە بووبووە ھۆی زیانێکی زۆری دارایی بۆ خاوەن کێڵگەکان”.

ئاشکراشی کرد، “دوای هەوڵی زۆرمان و چڕکردنەوەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ بەڕێز ( محمد الخفاجي) پشت بەست بە دەستوری عێراق و خستنەڕووی ئەو ڕاستییەی کە ئەم جوڵە بازرگانییە سودێکی گەورە بە دانیشتوانی عێراق دەگەیەنێت بە تایبەت لەم دۆخەی ئێستادا کە  مەترسی سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری هەیە، خۆشبەختانە ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ پێی ڕاگەیاندین کە لە ڕۆژی یەک شەممەوە 13ی 3ی 2022 ڕێگریەکان هەڵدەگیرێت و هاوردەکردنەکان دەست پێدەکاتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا