پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
ئەمڕۆ مەسعود بارزانی پێشوازی، لە شاندێکی باڵا لە چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان بە سەرۆکایەتی نوری مالکی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەم و پرۆسەی سیاسی قۆناغی داهاتوو لە عێراقدا کراوە.
لەمیانەی دیدارەکەدا تیشک خراوەتە سەر، پێویستی پێداچوونەوە بە حوکمڕانیی عێراق و، سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی رابردوو و ڕەچاوکردنی پڕەنسیپەکانی شەراکەت و سازان و ھاوسەنگی لە پڕۆسەی حوکمڕانیدا.
لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەکەی نێوان ئەو شاندەی مالکی سەرۆکایەتی دەکات لەگەڵ بارزانی بیروڕا لە بارەی تەحەدیاتی بەردەم ئایندەی عێراق و بابەتی خزمەتگوزاری و ھەڕەشەی تیرۆر و کێشەی ژینگە و کەمئاوی و داواکاریی ھاوڵاتیان ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ لەیەکتر نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و ئیستحقاقی پێکھاتەکان کرایەوە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قۆناغی داھاتوو و تێپەڕاندنی تەحەددیاتی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.