هێرشی چەکداری کرایەسەر نوسینگەی ئەندام پەرلەمانێکی عێراق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلا حەیدەری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، نوسینگەکەی لە پارێزگای بەسڕە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بەر فیشەک دراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا عەلا حەیدەری ڕایگەیاند، “کاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو نوسینگەکەی لە بەسڕە کراوەتە ئامانج و بەر فیشەک دراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەم هێرشە ترسنۆکانانە نابنە ڕێگر لەبەردەممان بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێگایەی دەستمانپێیکردووە و لەڕێیەوە پارێزگاری لە مافی ستەملێکراوان و کەسانی بەشخوراوی پارێزگای بەسڕە دەکەین”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا