دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەكان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی دوو شەممە 13ی حوزەیران، لایەنە سیاسیەكان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن، كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن كۆدەبنەوە.

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاند، سبەی دوو شەممە دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەكان لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن كۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، كۆبونەوەكە درێژەپێدەری كۆبونەوەكانی لایەنە سیاسیەكانە.

دوایین كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان، رۆژی 9ی حوزەیران بوو كە لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا