ناوەڕۆکی سەردانی شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکى پەرلەمانى کوردستان سەردانى بەغدایان کردو سەرۆکى شاندەکەش دەڵێت، لە کۆبونەوەکان خاڵى هاوبەشیان هەبوە و بەدواى ئەوەین میکانیزمێک بۆ کارکردنى هاوبەش بدۆزنەوە و بڕیاریشیان داوە بە دروستکردنى سکرتاریەتێک لەنێوانیان بۆ ئیدارەدانى کۆبونەوەى هاوبەش و چاودێرى ئەنجامەکانى ئەم زنجیرە کۆبونەوەیەى کردویانە .

شاخەوان رەئوف بەگ، سەرۆکى لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانى کوردستان راگەیاند: بۆ یەکەمجار وەک شاندێکى لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانى پەرلەمانى کوردستان سەردانى بەغدامان کرد و زنجیرەیەک کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆک کۆمار و لیژنەى بەرگرى و ناوخۆى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ تاوتوێکردنى چەند تەوەرێکى گرنگ پەیوەست بە خاک و خەڵکى هەرێممى کوردستان.

وتیشى: گرنگترین تەوەرى کۆبونەوەکان بەزاندنى سەروەرى خاک و بۆردومانى ناوچە سنورییەکان، زیادکردنى میلاکاتى هێزەکانى سنور و زیادکردنى ئەو ژمارەیەى بۆ هەرێمى کوردستان دەستنیشان کراوە، بۆشایی ئەمنى لە ناوچە دابڕێنراوەکان و پێویستى پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییانە و بڕیارى بە پارێزگاکردنى هەڵەبجە بون، ئێمە جەختمان کردوەتەوە لەوەى هەمو ئەوانە پێویتى بە هەنگاوى جدى و دۆزینەوەى میکانیزمى گونجاو و هەڵوێستى جدیی ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق هەیە و پێویستیان بە چارەسەرە.

شاخەوان رەئوف ئاماژەى بەوەشکرد، داوایان کردوە جەخت بکرێتەوە لە ئەنجومەنى وەزیران بۆئەوەى بڕیارى بە پارێزگابونى هەڵەبجە دەربکەن، چونکە شارێکى قوربانیدەر و خاوەنى هەزاران شەهیدە و چەند جارێک توشى وێران کردن بوەتەوە و پێویستە قەرەبوش بکرێتەوە و مەرزى سازان لە سنورەکە بەفەرمى بکرێتەوە و ببێتە پاڵپشتێکى ئابورى بۆ پارێزگاکە.

لەبارەى دەرەنجامى کۆبونەوەکانەوە، ئەو پەرلەمانتارە روونیکردەوە، کە تاڕادەیەکى باش بەدەمەوەچون هەیە، لە کۆبونەوەکان خاڵى هاوبەشیان هەبوە و بەدواى ئەوەین میکانیزمێک بۆ کارکردنى هاوبەش بدۆزنەوە و بڕیاریشیان داوە بە دروستکردنى سکرتاریەتێک لەنێوانیان بۆ ئیدارەدانى کۆبونەوەى هاوبەش و چاودێرى ئەنجامەکانى ئەم زنجیرە کۆبونەوەیەى کردویانە .

ناوبراو ئەوەشى خستەڕوون بڕیاریشە لە داهاتودا شاندى لیژنەى بەرگرى سەردانى هەرێمى کوردستان بکات و بیانبەینە ئەو ناوچە سنوریانەى بەزێندراون و هەمیشە لەژێر هەڕەشەى بۆردومان و تۆپباراندان و مەترسى لەسەر خەڵک و خاکى ئەو ناوچانە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا