باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئێران لە سعودیە کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دوای زیاتر لە حەوت ساڵ باڵیۆزخانە، کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی تارانی لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە سعودیە کردەوە.

ناسی کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، لەدوای حەوت ساڵ گرژی و ئاڵۆزی و ئاسیبوونەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تاران و ڕیاز، وڵاتەکەی سێ نوسینگەی نوێنەرایەتی لە سعودیە کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، سێ نوێنەرایەتییەکەی دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامی ئێران کە پێکهباڵاتوون لە، باڵیۆزخانە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، کونسوڵخانە لەشاری جەددە و نوێنەرایەتی لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە.

لەکاتێکدا، لەکۆتای مانگی ئاداردا، بەنێوەندگیری چین، ئێران و سعودیە ڕێککەوتن لەسەر ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە تاران و سعودیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا