پۆڵەتیك پرێس
نزیكەی 100 پەرلەمانتاری عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، پەرلەمانتارێكیش بەپێویستی دەزانێت پەرلەمان رێكاری دیكە بگرێتەبەر تاوەكو كۆبوونەوەكانی بەردەوام بێت.
موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، ئەگەر هیچ كێشە و گرفتێكی نائاسایی لە ئارادا نەبێت، ئەوا بەپێی خشتەی كاری پەرلەمانی، لە سێی مانگی داهاتوو دەست بەدانیشتنە ئاساییەكانی پەرلەمان دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەكرێت بەهۆی ئەو حاڵەتی دروستبووە پەرلەمان رێكاری دیكە بگرێتەبەر تاوەكو كۆبوونەوەكانی ئەنجامبدات، 329 پەرلەمانتار هەیە، هەروەها كارمەندی زۆری تێدایە، بۆیە پێویستە رێگەی دیكە بۆ كۆبوونەوە بگیرێتەبەر.
بەپێی خشتەی كاری پەرلەمانی عێراق، دەبێت لەسەرەتای مانگی داهاتوو كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبكاتەوەو دانیشتنی ئاسایی خۆی بكات، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەنێو پەرلەمانتاران، پێدەچێت رێككارەكان گۆڕانكاری بەسەردا بێت.