تەرمی دەرهێنەرێکی سینەمایی لە بەغدا دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، تەرمی دەرهێنەری عێراقی “لوئەی فازڵ” دوای ئەوەی بۆماوەی حەوت ڕۆژ بێسەروشوێن بوو، دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنی تەرمی دەرهێنەری سینەمایی “لوئەی فازڵ”ی لە ناوچەی وەزیریە لە بەغدا دۆزیوەتەوە و گواستوویەتییەوە بۆ پزیشکی داد.

وتیشی، تەرمی لوئەی لەناو کۆمەڵێ تەرمی دیکەی نەناسراودا دانراوە و دوای لێکۆڵینەوە تەرمەکەی ناسراوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی شەش ڕۆژە لوئەی دیارنەماوە، تا ئێستاش هۆکاری مردنەکەی نازانرێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ زانینی هۆکاری مردنەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا