پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی گواستنەوە عێراق ئاشكرای دەكات بۆ ساڵی نوێ هێڵەكانی ئینتەرنێت لەرووی خێرایی و خزمەتگوزارییەوە باش دەبن، هاوكات لەرێگەی لیژنەیەكیشەوە رێگری لەقۆرخكارییەكانی دەكەن.
ڕەعد ئەلمەشهەدانی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاندووە، لەماوەی ساڵی داهاتوو هێڵەكانی ئینتەرنێت پێشكەوتنێك لەخزمەتگوزارییەكانی بەخۆیەوە دەبینێت بەوەش هاوڵاتیان و بەركارهێنەرانی بەشێوەیەكی باشتر لێی سودمەند دەبن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەرێگەی پێكهێنانی لیژنەكانی كۆنتڕۆڵەوە كە ئێستا دەستیان بەكارەكانیان كردووە سەرپێچیكارانی سەر ئینتەرنێت دیاری دەكرێن و سزایان دەدەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، خراپی و خاوی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەشارەكانی عێراق نیگەرانی بەكارهێنەرانی لێكەوتوەتەوەو باس لەوە دەكەن كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت مافەكانیان پێشێل دەكات.