بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دوو هاوڵاتی بریندار بوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، دوو هاوڵاتی بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا چەندین گوندی سەربە شارەکانی حەسەکە، ڕەققە، عەفرین و تەلرەفعەت و ناوچەی شێرئاوای بۆردومانکردووە و بەهۆیەوە دوو دانیشتووی گوندی سوخانەکێی سەربە شێرئاوا بریندار بوون.

لە 20ی مانگی تشرینی دووەمەوە، تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆسەر خاکی هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا کردووە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا