لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ئەفسەرێك بە پلەی عەقید گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركوك رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە لەئەنجامی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان كەركوك- سەڵاحەدین ئەفسەرێكی باڵا بە پلەی عەقید لەگەڵ هاوسەر و كچەكەی گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵی دیكەشی برینداربون.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، لەسەر رێگای نێوان كەركوك-سەڵاحەدین، بەهۆی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل عەقید مشتاق تالیب حەسەن ئەفسەر لەوەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاوسەر و كچێكی گیانیان لەدەستدا، هەروەها دوو منداڵی دیكەشی لەڕوداوەكەدا برینداربون.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، لە ئێستادا تەرمی عەقید موشتاق و هاوسەر و كچەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كراون، دوو منداڵەكەی دیكەشی بۆ نەخۆشخانەی دوزخورماتو گواستراونەتەوە بەمەبەستی چارەسەری پێویست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا