وەزارەتی دارایی: هەموو هەوڵێک دەدەین دابەشکردنی مووچە دوانەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە دوانەکەوێت.

هونەر جەمال، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، سبەی سێشەممەش دەوامی فەرمی وەزارەت دەستپێدەکاتەوە و وەزارەتەکەیان بۆ ئامادەکردنی مووچە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ئەنجومەنی وەزیران دەستبەکار دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر مانگانە زیاتر لە 700 ملیار دینار داھاتی فرۆشتنی نەوت دەھاتەسەر ھەژماری وەزارەتی دارایی و لەگەڵ داھاتی ناوخۆ تەمویلی مووچەی پێدەکرا، بەڵام ئێستا بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوت ئەو پارەیە نایەتە خەزێنەی حکومەتی ھەرێمەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ھەفتەی داھاتووەوە وەزارەتی دارایی قسە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەکات و ھەموو ھەوڵێک دەدەن گرفت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروستنەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا