پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سیلڤیۆ برلسکۆنی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا و سەرۆکی مێژوویی یانەی میلان ئەمڕۆ دووشەممە لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
پێشتر ڕۆژی هەینی سیلڤیۆ بلسکۆنی دۆخی تەندروستی تێکچوو و گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی میلان.
ئەو ملیاردێرە ئیتاڵییە پێشتر بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنەوە دەیناڵاند، هەر بەهۆی ئەوەشەوە کۆچی دوایی کرد.
برلسکۆنی سەرۆکایەتی سێ حکومەتی ئیتاڵیای لەنێوان ساڵانی 1994 و 2011دا کردووە.