پۆڵەتیک پرێس
بەگوێرەی دواین ئامار ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیاتر لە ٢١٠ وڵات و ناوچەی جیهان بڵاو بووەتەوە.
بەگوێرەی ئامارێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاویکردووەتەوە، ” زیاتر لە ١٧٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون”.
لە کۆی ژمارەی توشبووانیش سێ ملیۆن و ٩٠١ هەزار و ٤٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەکەی ڕۆیتەرز، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە لە وڵاتی چین تا ئێستا لە زیاتر لە ٢١٠ وڵات و ناوچەی جیهان کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.