پەکین دیموکراتی ئەمریکا بە چەکی کۆمەڵکوژ ناو دەبات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی بە ناوی لە پێناوی دیموکراسیدا ڕێکخست، پەکین دیموکراسی ئەمریکای بە چەکی کۆمەڵکوژ وەسف کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بەیاننامەیەکی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەدا، دیموکراتی ئەمریکا چەکی کۆمەڵکوژە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا ئەمریکا دەست لە کارو باری ناوخۆی وڵاتان وەردەدات.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کۆنگرەی لوتکەی دیموکراتی وێنەی هێڵی ڕقی ئایدۆلۆژیای کێشابوو، بۆ دووبەرەکی و ڕوبەڕووبوونەوە.

ڕوونیشی کردەوە، چین لای خۆیەوە بەڵێنی داوە بەرگری بکات بەرامبەر هەموو جۆرەکانی دیموکراتی، دژایەتی دیموکراتی هەڵە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا