وەزارەتی پێشمەرگە داوایەكی بەپەلە لەحكومەتی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێكدا داوا لە حکومەتی عێراق دەكات بەخێرایی بێتە سەر خەت و رێگە لە لەشکرکێشی و پەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا بگیرێت. هاوكات داواش لە هێزەکانی پەکەکە دەکات ، رێز لە سنوور و سەروەری خاکی کوردستان بگرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایدەگەیەنێت لە ئەنجامی پەلامارەکەی ئەمڕۆ 5ی حوزەیرانی 2021 لە چیای مەتین ـ سنوری قەزای ئامێدی، کاروانێکی هێزی پێشمەرگە، لەلایەن هێزێکی پە.کە.کە وە دەستدرێژیەکی بێ پاساویان کرایە سەرو لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی تریش برینداربوون.

وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوەدەكات، لە هێرشەدا هێزەکانی پەکەکە چەکی سووک و قورسیان بەکارهێناوه، لەکاتێکدا چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو سنورە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەبووە، وەک هەر ناوچەیەکی تری سنووری هەرێمی کوردستان، هێزی پێشمەرگە بە مافی خۆی دەزانێت، جوڵە و سەنگەرسازی پێویست بکات.

هاوكات دەشڵێت ، لێرەوە داوادەکەین، حکومەتی عێراق بەخێرایی بێتە سەر خەت و رێگە لە لەشکرکێشی و پەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا بگیرێت. هەروەک داواش لە هێزەکانی پەکەکە دەکەین، رێز لە سنوور و سەروەری خاکی کوردستان بگرێت و شەڕ لەماڵی کورد و هەرێمی کوردستان دووربخاتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر پەلاماردانی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، سەرکۆنەی توندی ئەم پەلامارە دەکەین و هۆشداریش دەدەین، کە دۆخی هەستیاری هەرێمی کوردستان، رەوشی لەوجۆرە ناخوازێت و دەبێ دەستدرێژیەکانی پەکەکە و هەموو پەلامارو دەستدرێژیەک بۆ سەر هەرێم و هێزی پێشمەرگە رابگیرێت، کە ئەرکی سەرەکی پێشمەرگە لەئێستادا پاراستنی خاکی هەرێم و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعشە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا