پێویستە هەموو کەسێک ساڵانە ڤاکسین وەربگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەلبێرت پۆرلا بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فازیزەر ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات پێویستە ئینسان ساڵانە ڤاکسین وەرگرێت بۆ ماوەیەکی زۆر دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پۆرلا وتیشی، باوەڕی وایە وەرگرتنی ڤاکسین ساڵانە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرگری لەش بگاتە ئاستێکی بەرز، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای فایزەر هەوڵدەدەت بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینەکانی بۆ دژی کۆرۆناوی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، ئاماژە بەوە دەدات لە ماوەی 100 ڕۆژدا ئامادەی دەکەن.

لە 24ی تشرینی دووەمدا، تەندروستی جیهانی یەکەمی حاڵەتی توشبووی بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن ڕاگەیاند لە ئەفریقا، ئاماژەیان بەوەدا تا ئێستا جیاوازییەکانیان لەگەڵ جۆری دەلتا دەستنیشان نەکردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک