دەستەی دەستپاکی هەرێم: عێراق یەکێکە لە 20 گەندەڵترین وڵاتانی جیهان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، عێراق لەناو 20 گەندەڵترین دەوڵەتانی جیهاندایە.

ئەمڕۆ شەممە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی ڕیزبەندی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق لەناو 20 گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە.

وتیشی، پێمانوایە ئاستی خزمەتگوزاری لە هەرێم باشترە، بەڵام هیشتا ئێمە هەر لە چوارچێوەی عێراقداین و گەندەڵی عێراق بە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆسەر دەزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستەی دەستپاکی هەرێم پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی فیدراڵیدا هەیە و دەمانەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا، لێکتێگەیشتن لە سەرجەم بوارەکاندا واژۆ بکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا