عێراق دەستی بەدابەشكردنی موچەی مانگی 12 كرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی 12 ی فەرمانبەرانی دەوڵەت كرد.

لە چەند هەفتەی رابردودا وەزارەتی دارایی عێراق دوای پەسەنكردنی پرۆژە یاسای كورتهێنانی دارایی، لەماوەیەكی كەمدا موچەی مانگەكانی 10 و 11 دابەشكرد.

بەپێی یاساكە موچەی ئەم سێ مانگەی كۆتایی ساڵ كە بریتییە لە 10 و 11 و 12 لە قەرزەكە دابین دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا زۆربەی فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی 10 ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، هاوكات حكومەتی هەرێم موچەی پێنج مانگی پاشەكەوت كردون و چاوەڕوانیش دەكرێت موچەی هەردو مانگی 11و 12 ی فەرمانبەران پاشەكەوت بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا